٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (49)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (49)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتیه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

 بەبۆنەی(49)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەین، هیوادارین لە كار و پەیامی گرینگتاندا بەردەوام بن بۆ خزمەتی زیاتری ئایینی ئیسلام و كۆمەڵگەكەمان لە هەرێمی كوردستاندا. 

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە بەبڕیاری(بارزانی نەمر)دامەزرا، هەنگاوێك و دەسكەوتێكی دیكەی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان بوو بۆ هاوڕیزی مامۆستایانی ئایینی و رێكخستنیان لەو یەكێتیە و بەھێزکردنی رۆڵیان لەخزمەتکردنی كۆمەڵگەی كوردستانی و پتەوكردنی بەهاونەریتە رەسەنەكانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان و برایەتی.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، هەمیشە سەنگەرێكی داكۆكیكار بووە لە رووبەڕووبوونەوەی نەزعە و پەتای دووبەرەكی و توندڕۆیی و زەبر و زەنگ لەم روەوەش جێدەستی دیارەو مایەی رێز و ستایشە، بۆیە ئەمڕۆش واپێویست دەكات زیاتر برەو بەو پەیامەی بدات و بەشێكی سەرەكی بن لەو پرۆسە هەمەلایەنە گرنگەدا. 

 لەو بۆنەیەدا وێڕای دوو بارە پیرۆزباییمان، پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی پارتیمان بۆ یەكێتیەكەتان دووپاتدەكەینەوەو ئومێدی بەردەوامیی و  سەركەوتنتان بۆ دەخوازین..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

21/9/2019

 

هەواڵی پەیوەندیدار