١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقى2 سیمنارێکى بۆ خورشید شێرە کەسایەتى دیارى نێو شۆرشى ئەیلول و گولان سازدا

سەرچاوە: KDP.info

لە یادەوەرى 26 مین سالرۆژى کۆچى دوایى شەهیدى جوانە مەرگ کاکە ئیدریسى هەمیشە زیندو و رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانى ئەو سەرکردەیە، ئەمرۆ لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بەئامادەبوونى عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەکان وئەندامان و کادیرانى لق، سیمنارێکى بۆ (خورشید شێرە ) کەسایەتى دیارى نێو شۆرشى ئەیلول و گولان و هەڤالى رۆژانى سەختى سەرکردە کاکە ئیدریسى بارزانى لە هۆلى بارەگاى لق رێکخست ....
سەرەتا بەرپرسى لق بیرەوەرى و یادکرنەوەى سەرکردەیەکى وەک شەهید کاکە ئیدریسى جوانەمەرگ بەپێویست دانا کە ئەمرۆ خەلکى کوردستان لەم قۆناغەدا دەستکەوتى زۆرى بەهۆى تێکۆشانى ئەم سەرکردانە بەدەست هێناوە، دواتر خورشید شێرە لە سمینارەکەدا دواى باس کردنى چەند بیرەوەرییەک لەگەل شەهیدى جوانەمەرگ، پاشان ئاماژەى بە قۆناغى خەبات و تێکۆشانى کاکە ئیدریس بارزانى وەک کەسایەتیەکى بەهێزو سەرکردەیەکى لێهاتوو لەتەک بارزانى نەمر لە شۆرشى بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کوردستان کرد، هەروەها باسى لە خۆنەویستى هیواو خۆشەویستى شەهید کرد بۆ ئازادى و رزگارى نیشتمان ومافەکانى خەلکى کوردستان کە وەک کەسێکى دلسۆز و بەهیواو ئاواتەوەبوو، لە تەوەرێکى تردا تیشکى خستە ئەو بەهرەو توانا بەهێزەى ئیدریس بارزانى لە بوارى سیاسى ویەکخستنى برایەتى و تەبایى هێزە سیاسیەکان ئەو کاتى گەلى کوردستان کە کاتیکى زۆرى بۆ ئەم لایەنە تەرخانکردبوو، هەروەها مام خورشید رۆلى شەهیدى لە سەرپەرشتى و مۆرکردنى رێکەوتنامەى 11ى ئادار وەک سەرکردەیەکى لێهاتو لە بەئەنجام گەیاند ئەم ئەرکەى وەک ئەرکێکى نەتەوەى..

هەواڵی پەیوەندیدار