١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا ته‌رمی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل حوسێن به‌ خاك سپێردرا

سەرچاوە: KDP.info

دوای ململانێکى زۆر لەگەل نەخۆشیدا، کەسایەتى ناسراو و کادیر و پپێشمەرگەى هەردوو شۆرشى ئەیلول و گوڵان و کارگێرى پێشوى لقى دوو، خوالێخۆشبوو ئیسماعیل حوسێن  ناسراوە بە (ئیسماعیل جوتیاران ) بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەشارى هەولێر کۆچى دوایى کرد، لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى  کاکەمین نەجار ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی ئەنجوومەنى سەرکردایەتى پارێزگاى هەولێر و نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و  پشتیوان سادق ئەندامى سەرکردایەتى  و دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان بەرپرسى لقى 16 و کارگێرانى لق و ژمارەکی دیکەى بەرپرسانى سیاسى و سەربازى و ئیدارى و خزم وکەس و هەڤالان و خانەوادەى خوالێخۆشبوو لە گۆرستانى گوندى گاینج لە ناحیەى کەورگۆسک نزیک لە شارى هەولێر بەخاک سپێردرا..
دوایى ناشتنى تەرمى خوالێخۆشبوو لە وتەیەکدا عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەناوى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان و لقى دوو سەرەخۆشى لە بنەماڵە و ئامادەبووان کرد، پاشان ئاماژەى بەرۆل و خەبات و تێکۆشانى خوالێخۆشبوو کرد، چ لەناو ریزەکانى پارتى و لقى دوو، چ وەک کادیرێکى جوتیاران توانیویەتى رۆلى خۆى هەبێت و لێهاتوانە ئەرکەکانى بەرپرسانە راپەرێنێت لە نێو شۆرش و دواى راپەریندا، هەر لەوتەکەیدا بەرپرسى لق خوالێخۆشبووى بە کادیرێک و کەسێکى بەوەفا بۆ رێبازى بارزانى نەمر و پارتى دیموکراتى کوردستان و خۆنەویست بۆنیشتیمان وەسف کرد و هیواى خواست خواى گەورە سەبوورى و ئارامى بە بنەماڵە و هەموولایەک ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار