٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەید رەئووف سەید مەحموود دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید رەئووف سەید مەحموود)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو( سەید رەئووف سەید مەحموود) كانیتوەیی_مان بیست.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

انا لله وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار