دانا جه‌زا: هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت بە فشارخستنه سه‌ر وه‌زیری دارایی زیان به حكوومه‌تی عێراق بگهیەنن

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هه‌ندێك لایه‌ن فشاریان بۆ سه‌ر وه‌زیری دارایی چڕ كردووەته‌وه و فشاره‌كانیش سیاسین، ئامانجیش له‌و كاره ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی نوێی عێراق بڕووخێت.
دانا جه‌زا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای دروستكردنی كابینه‌ی نوێ‌دا پشتیوانیمان له حكوومه‌ت كردووه، به‌ڵام ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك مافی یاسایی و ده‌ستووریمان هه‌یه كه پێویسته دابین بكرێن، کەچی ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن به ئامانجی سیاسی فشاریان بۆ سه‌ر وه‌زیری دارایی ده‌ست پێ كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات."
دانا جه‌زا گوتیشی: "به‌پێی یاسای بودجه، له مادده‌ی 10 لە بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و به‌غداش10ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكات و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به ئه‌ندازه‌ی ئەو زیانەی به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت پاره له هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕن و له‌كۆی 10ترلیۆن ته‌نها شه‌ش ترلیۆن بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی ده‌بڕدرێت."
جه‌زا باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووەته‌وه دژی وه‌زیری دارایی و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه زیان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بگهیەنن و هه‌وڵه‌كانیشیان به جۆرێكن کە حكوومه‌تی عێراق بڕووخێت."
بڵند ئیبراهیم




