٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی ساڵیادی رۆژنامەی ئەڤرۆ پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ

بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و كارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ.

بەبۆنەی (16)یەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و نووسەر وخوێنەرانی رۆژنامەکە دەكەین و هیوای بەردەوامیی و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین.

رۆژنامەی(ئەڤرۆ) یەكێكە لەو رۆژنامانەی جێدەستی بەسەر كاروانی رۆژنامەگەری کوردی دیار و بەرچاوە و لەو تەمەنەی كاركردنیدا رۆڵی گرینگی بینیوە لە خزمەتكردنی ھاوڵاتیان و دۆزی رەوای گەلەکەمان، بەمەش مایەی رێز و دەستخۆشییە.

لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین هەنگاوی باشتر بنێن و لەهەموو رویەکەوە بەرەو پێشتر بچن و، وێرای پیرۆزباییمان، پشتیوانی تەواوی خۆشمان بۆ بەرەوپێشبردنی رۆژنامەكە دووپات دەكەینەوە و، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتووبن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان


برووسكەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندن
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و كارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ..

بەبۆنەی تێپەڕبوونی(16)ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و نووسەر و خوێنەرانی رۆژنامە ئازیزەکەتان دەكەین و، هیوادارین لە كار و چالاكییەكانتان بەردەوام بن و هەنگاوی باشتر بنێن.

رۆژنامەی (ئەڤرۆ) بەپێی تایبەتمەندی خۆی و بە پلان و بەرنامەیەکی دیاریکراو، خزمەتێكی زۆری بە دەڤەری دھۆک بە تایبەتی و  تەواوی کوردستان بەگشتی کردوە و، بە تێر و تەسەلی هەواڵ و راپۆرت و بابەتە رۆشنبیریی و هونەریەكان دەخاتە بەر دەست و دیدەی خوێنەرانی، بەمەش جێگەی خۆی لە گەنجینەی میدیایی و كولتووریی كردۆتەوە، بۆیە مایەی رێز و سوپاس و ستایشن.

خوازیارین لەم یادەدا بە پەیرەوكردنی هەمان بنەما راست و دروستەكانی رۆژنامەوانی لە رووی مسداقیەت و بەرپرسیاریەتیەوە بەردەوام بن و، رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن بەتایبەتی لەو بارودۆخەی ئەمڕۆماندا لە پشتیوانیكردنی دۆزە رەواكەمان، هەروەها خستنەرووی كێشە و گیروگرفت و كەموكوڕیەكان و خواستی ھاوڵاتیان.

جارێکی دیکە وێڕای پیرۆزباییمان، لە (16)هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونیدا پاڵپشتی و پشتیوانی بەردوام و تەواوی خۆمان بۆ رۆژنامەی (ئەڤرۆ) دووپات دەكەینەوە و، هیواخوازین هەردەم لە سەرکەوتن و پێشكەوتن دابن..

دەزگای رۆژشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار