سەیدۆ چەتۆ: وەرگرتنەوەی پۆستە ئیدارییەكانی مووسڵ تەنها فەرمانی كارگێڕیی ماوە

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ رایگەیاند، هەموو رێكارەكانی وەرگرتنەوەی 21 پۆستی ئیداریی مووسڵ تەواو بوون و تەنها ماوە پارێزگار فەرمانی ئیداریی پێ دەربكات و دەستبەكار بن.
سەیدۆچەتۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئیدارەی پارێزگای مووسڵ 21 پۆستمان بەركەوتووە و كاندیدمان بۆ هەموو پۆستەكانیش پێشكەش كردووە و رەزامەندیشی لەسەر دراوە و تەنها ماوە فەرمانی ئیداریی پێ دەربكرێت و دەستبەكار بن".
چەتۆ گوتیشی: "كۆمەڵێك پۆستی ئیداری بەر ئێمە دەكەون وەكو بەڕێوەبەری ئاو و كشتوكاڵ و بەڕێوەبەری گرێبەستەكان و جێگری بەڕێوەبەری شارەوانی و و بەڕێوەبەری وردبینی و ژمێریاریی دیوانی پارێزگا و كۆمەلێك پۆستی دیكە، بۆیە لەم رۆژانەدا فەرمانی پێ دەردەكرێت و دەستبەكار دەبن".
دەشڵێ، ئەو 21 پۆستە هەمووی پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە مووسڵ بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنەكان.
بڵند ئیبراهیم




