١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌بۆنه‌ی 26مین ساڵرۆژی كۆچی دوایی كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو به‌رپرسی لقی دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ بەبۆنەی 26 مین ساڵرۆژی کۆچی دوایی شەهید کاکە ئیدریسیهەمیشە زیندوو، ئەمرۆعەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەیهەولێر لەگەل ژمارەیه‌ک کادیری ئیداری و کەسایەتی و جەماوەری شاری هەولێر لەسنوری ناوچەی هەولێر کۆبۆوە....
بەرپرسی لقی دوو لەمیانی ئەوکۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بە قۆناغی خەبات و تێکۆشانی کاکە ئیدریس بارزانی وەککەسایەتییەکی بەهێزو سەرکردەیەکی لێهاتوو لە شۆرشی بزاڤی رزگاریخوازی گەلیکوردستان کرد، کە هەموو ژیانیلەپێناو گەیشتن بە ئاشتی ئازادی خەڵکی کوردستان و برایەتی و تەبایی هێزەسیاسییەکان و گەلی کورد تەرخانکرد بوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی لقتیشکی خستە سەر دواین پێشهات و رووداو بارودۆخی هەستیاری سیاسی و ئالۆزی وقەیرانەکانی ئەمڕۆی عێراق و کاریگەرییەکان لەسەر ئەزموونی دیموکراسی لەتەوای عێراقدا، لەم رووەوە بەرپرسی لق تەئکیدی لەپاراستن و پتەوکردنی گیانیبرایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان گشت لایەنەکان و خەڵکی کوردستانیکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار