٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی دیاری کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا ١/٤/٢٠٢٠ وەک وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری کرا.

دانا جەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی ھەموارکردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا کە ساڵی داھاتوو، ڕۆژی ١ی مانگی ٤ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە بچێت."

دانا جەزا گوتی: "ئێمە وەکو کورد دەنگمان بە ھەموو ماددەکانی ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان نەداوە و تێبینیمان لەسەر ھەموارەکە ھەیە."

ئەو پەرلەمانتارە کوردە گوتیشی: "پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کەرکووک ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و جارێ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار