٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلی خەلیل: ئۆپەراسیۆنی مووسڵ ھیچ ئەنجامێكی نەبوو.. بۆشاییەكی ئەمنیی گەورە دروست بووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتی، ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە مووسڵ بۆ بنبڕكردنی داعش ئەنجام درا، ھیچ ئەنجامێكی نەبوو، چونكە داعش شەڕی ئاشكرا ناكات و بە نھێنی كاری خۆیان دەكەن، بۆیە بە ھۆی بۆشایی ئەمنییەوە داعش بەردەوام جموجۆڵی زیاد دەكات و بە شێوەی پارتیزانی كاری خۆیان ئەنجام دەدەن.

عەلی خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ بنڕبركردنی داعش لە سنووری مووسڵ ئەنجام درا، ھیچ ئەنجامێكی نەبووە، ھۆكارەكەشی ئەوەیە كە داعش شەڕ ناكات و بە نھێنی كاری خۆیان دەكەن و خۆیان دەپارێزن، ھەر بۆیە بە شێوەیەكی پارتیزانی كردەوە ئەنجام دەدەن و شەڕی ئاشكرا ناكەن، هەر لەبەر ئەوەشە كە ئۆپەراسیۆن ئەو كێشەیە چارەسەر ناكات.

خەلیل گوتیشی، ھۆكاری زیادبوونی جموجۆڵی داعش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە چەندین ھێز ھەیە و ھیچ ھەماھەنگییەكیش نییە و بەدواداچوونی ھێزە ئەمنیەكانیش وەكو پێویست نییە، ھەر بۆیە داعش جموجۆڵیان ھەیە و بوونەتە مەترسی و بە نھێنی كاری خۆیان ئەنجام دەدەن و لەناو مووسڵیش بۆشاییەكی ئەمنیی گەورە دروست بووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار