٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە (ئیبراھیم کوێخا ھەمزە خۆشناو) و خانەوادەی (غەریب مستەفا بەڵخەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز ئیبراھیم کوێخا ھەمزە خۆشناو

خەمباربوین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کچی ئازیزتان خاتوو (زەینەب ئیبراھیم).

پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم کەسوکارتان دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کچی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان 

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو غەریب مستەفا بەڵخەیی

خەمباربوین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو (غەریب مستەفا بەڵخەیی).

ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم کەس و ھاڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین.

لەخودای گەورە داواکارین دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت و سەبووری بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان 

هەواڵی پەیوەندیدار