فازڵ میرانی و کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا کۆبوونەوە

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بى سیاسى پارتی فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازى له كونسووڵى گشتى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان (ستیف ڤاگن) و شاندى یاوه‌رى كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا وێڕاى به‌خێرهێنانى میوانه‌كان سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌م دیداره و دوا پێشهاته‌كانى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه كه به ناوچه‌كه‌دا گۆزه‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ى ناسه‌قامگیرى شارى كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاڵوگۆر كرا‌و هه‌روه‌ها سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه گرنگه ره‌وشى كه‌ركووك ئاسایى بكرێته‌وه .
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه گه‌شبینه له‌مه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه‌كان به گشتى و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له لاى خۆیه‌وه كونسووڵى گشتى ئه‌مریكا سوپاسى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى كرد بۆ ئه‌م دیداره و په‌رۆشى كونسووڵخانه‌ى ئه‌مریكاى دووپاتكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندییه‌كانى به‌ینى هه‌ردوولا و خوشحاڵى خۆشى ده‌ربڕى له باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا.




