٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ھەمواركردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بدرێت، بەڵێنیش وایە ھەڵبژاردنەكە لە سەرتاسەری عێراق بكرێت بە كەركووكیشەوە.

شێروان دووبەردانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیارە تێیدا دەنگ لەسەر ھەمواركردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان بدرێت، كە ھەمواری یاساكە ئامادە كراوە و بڕیارە پێش كۆبوونەوەش كۆبوونەوەیەكی لەسەر بكەین و كورد ھەرچی داواكارییەكی لەو یاسایەدا ھەیە، جێبەجێ بكرێت".

دووبەردانی گوتیشی: "ئێمە داواكاریی سەرەكیمان ئەوە بوو، كە لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ئاسایی بكرێتەوە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی تێدا بكرێت، بۆیە بڕیار دراوە لە سەرتاسەری عێراق ئەو ھەڵبژاردنە بەڕێوە بچێت بە كەركووكیشەوە و ئێمەش ھیچ كێشەیەكمان نییە و دەنگ بەو ھەمواری یاساكە دەدەین".

ئەمەش لە كاتێكدایە، لیژنەیەك لە كورد و عەرەب و توركمان بە چاودێریی نەتەوە یەكگرتووەكان پێك ھاتووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەن و بگەنە ئەنجامێك لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان.

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار