مەحمود محەمەد: ئەگەر سەرۆك راستەوخۆلەلایەن خەڵكیشەوە هەڵبژێردرێت هەر پەرلەمان دەسەڵاتەكانی دیاری دەكات

لەو كاتەی رۆژ لەدوای رۆژ بارودۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت، هەستدەكرێت جموجۆڵ و گەرموگوڕیەكی زیاتر لەنێو پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان دروست دەبێت و لایەنە سیاسیەكان بە حزبەكانی فەرمانڕەواو ئۆپۆزسیۆنەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و هەروەها بەجیاش شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ هەرسێ لایەنەكەی ئۆپۆزسیۆن كۆبوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی بۆچوون و تێڕوانینی جیاواز لەنێوان حزبەكانی فەرمانڕەواو و ئۆپۆزسیۆن بوونی هەیە، بەڵام لەم بارودۆخەدا هەستدەكرێت جۆرێك لە لێكتێگەیشتن و هەڵوێستی هاوبەشیش بەرامبەر یەكدەنگی و یەكڕیزی نیشتمانی كوردستانی لەبەرامبەر كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و ناوچەكە رەنگدانەوەی هەیە، بۆ قسەكردن لەسەر رەوشی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچەكە سەردانی بەڕێز مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان كرد و لە دیمانەیەكی تایبەتدا ئەم پرسانەمان رووبەڕوو كردەوە، بەڕێزی بەمجۆرە وەڵامی گوڵانی دایەوە.
بۆ خوێندنەوەی دەقی دیمانەکەی بەرێزیان تکایە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


