فوئاد حوسێن لەگەڵ وەزیری دارایی و پلاندانانی فەڵەستین كۆبووەوە

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی و پلاندانانی فەڵەستین كۆبووەوە.
لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەقاهیرە، ئەمڕۆ دووشەمە 24/6/2019 د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێز شوری بشارە وەزیری دارایی و پلاندانانی فەڵەستین وشاندی یاوەری كۆبووەوە. لەم دیدارەدا باس لە قەیرانی دارایی و ئابووری فەڵەستین وئاسەوارە سیاسییەكانی كرا لەسەر كۆمەڵگەی فەڵەستینی ودەوڵەتانی دەورووبەر.




