پەرلەمانی عێراق متمانەی بە سێ وەزیری پێشنیازکراو بەخشی

به‌غدا-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پڕده‌كاته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، به‌رگریی، په‌روه‌رده، داد) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراون.
دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه‌دان به وه‌زیره نۆییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و لیوا نه‌جاح عه‌لی شه‌مه‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ده‌نگی بۆ دراو یاسین یاسری به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌شداربووی دانیشتنه‌كه بوو به وه‌زیری ناوخۆی عێراق.
هه‌روه‌ها فارووق ئه‌مین شوانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام سه‌فانه حه‌مدان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نه‌یتوانیووه متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێ و ره‌تكرایه‌وه.
بڕیاره دوای متمانه پێدانی وه‌زیره نوێیه‌كان، له به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا سوێندی یاسایی بخۆن و دوای هه‌شت مانگ له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پۆسته به‌تاڵه‌كان پڕبكه‌نه‌وه.




