ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كێ له به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ش ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكوومه‌ت و، ناوى به‌ربژێره‌كانیش له سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنەران كراوه.
شێروان جه‌مال دوبه‌ردانى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، کە ئه‌مڕۆ سەعات١١‌ى پێشنیوەڕۆ دانیشتنى ژماره(٢٦)ی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا چه‌ند بڕگه‌یه‌كى له خۆگرتووه و ده‌ستپێكى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ش، بڕیاره ده‌نگ به ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكوومه‌ت بده‌ن، چونكه ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ناوى به‌ربژێره‌كانى بۆ هه‌ر چوار وه‌زاره‌ته‌کە ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كردووه.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی، ناوى به‌ربژێره‌كانی ئاشكراكرد، کە حاكم فارووق ئه‌مین بۆ وه‌زیرى داد، نه‌جاح ئه‌لشه‌ممه‌رى بۆ وه‌زیرى به‌رگرى، لیوا یاسین ئه‌لیاسرى بۆ وه‌زیرى ناوخۆ، هه‌روه‌ها سه‌فانه تانى بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کاندید کراون.
روونیشی کردەوە، کە ئەوان وه‌كو فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كێشەیان نییه و ده‌نگ به به‌ربژێره‌كان ده‌ده‌ن، بەو پێیەی ئەوان پشتگیرى له‌و ناوانه ده‌كه‌ن، كه له لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كراوه.
له دانیشتنى ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه ٢٤ى ئۆكتۆبه‌رى ٢٠١٨، له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق ١٤ وه‌زاره‌ت ده‌نگى پێویستیان به ده‌ستهێنا و، بەڵام له دانیشتنه‌كانى دواترى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه‌كان، نه‌تواندرا وه‌زاره‌ته‌كانى داد و ناوخۆ و به‌رگرى و په‌روه‌رده یه‌كلابكرێته‌وه.
نەشوان بەرزنجی




