فوئاد حوسێن بەشداری كۆبوونەوەی لەناكاوی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەقاهیرە دەکات

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وزیری دارایی بەشداری كۆبوونەوەی لەناكاوی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات لەقاهیرە.
ئەمڕۆ یەك شەمە 23/6/2019 د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لەقاهیرەی پایتەختی كۆماری میسڕی عەرەبی بەشداری كۆبوونەوەی لەناكاوی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كرد كە لەبارەی دابینكردنی چارەسەری گرفتی ئارامی وئاسایشی جیهانی وپاڵپشتیكردنی بودجەی دەسەڵاتی فەڵەستین وبەرەنگاربوونەوەی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە دەسەڵاتی داگیركاری بەسەر گەلی فەڵەستین سەپاندوویەتی رێكخرابوو.
لەكاتی گەیشتنی بۆ قاهیرەش د.فوئاد بۆ میدیاكان رایگەیاند :بۆ بەشداریكردن لەم كۆبوونەوەیە ئێمە گەیشتینە قاهیرەی پایتەختی میسڕ بۆ دووپاتكردنەوەی هاوهەڵوێستیمان لەگەڵ برا و هاوكارانم لە وەزیرانی عەرەب وبەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەم كۆبوونەوەیە دەكەین دووپاتیشی دەكەینەوە كە هەڵوێستمان بۆ پاڵپشتیكردنی كەیسی فەڵەستین وەكو خۆیەتی بەو پێیەی كە پرسێكی عەرەبی وچارەنوسسازە.




