٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێكانی: هۆشداریمان داوەتە بەغدا لە ئەگەری شەڕی نەخوازراو لە ناوچەكەدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای گڕگرتنی كەشتییە نەوتییەكانی دەریای عوممان، هەموو وڵاتانی دەروربەری عێراق ئامادەكاریی خۆیان بۆ شەڕێك لە ناوچەكە كردووە، تەنیا عێراق نەبێت.

پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنچشەممە (١٣ـی حوزەیران) دوو كەشتیی نەوتی لە دەریای عوممان گڕیان گرت، ئەمەش كاردانەوەیەكی گەورەی لە جیهاندا بە دوای خۆیدا هێنا.

پەیوەست بەمەش، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر پێشنیازی ئەمەریكا كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەسەر گڕگرتنی ئەو كەشتییانە ئەنجام دا.

لەو بارەیەوە، عومەر رێكانی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "دەمانەوێت پلانی حكوومەتی عێراق بزانین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر هێرش و شەڕێكی نەخوازراو و ئێمەش یاداشتێكمان داوەتە حكوومەت بۆ بانگهێشتكردنی وەزیرەكانی بازرگانی و گواستنەوە و چەندین بەڕێوەبەرایەتی بۆ پەرلەمان، چونكە داخرانی خاڵە سنوورییەكان كاریگەریی گەورەی لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق دەبێت".

رێكانی، كە ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەیە لە پەرلەمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بانگهێشتكردنی وەزیرەكان بە مەبەستی زانینی پلان و بەدیلی گرتنی دەروازە سنوورییەكان، بۆ ئەوەیە كە ئایا چ پلان و ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ هەر ڕووداوێك و چۆن خەڵك ناكەوتە ژێر هیچ مەترسییەكی خزمەتگوزارییەوە، بەڵام بەداخەوە هەموو وڵاتانی دەوربەری عێراق ئامادەكاریی تەواویان كردووە، كەچی عێراق ئاگای لێ نییە و ئامادەكارییان نەكردووە".

 

كــاروان بــاعەدری

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار