٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێكی پارتی: تا كابینەی حكوومەت تەواو نەبێت كۆبوونەوەكان كۆتاییان نایەت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیارە هەفتەی دابێ پەرلەمانی عێراق لەبارەی تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عێراق كۆببێتەوە، پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێ، بڕیارە لە ماوەی یەك هەفتەدا كۆبوونەوەكان بەردەوام بن و بڕگەی یەكەمی ھەموو كۆبوونەوەیەكیش پرسی تەواوكردنی كابینەی حكوومەت دەبێت.

 محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عێراق زۆر دوا كەتووە لە وادەی خۆی، كە لە چوار وەزارەتی گرینگ پێك ھاتووە و بڕیارە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە دەست بە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بكرێت و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوامی دەبێت، بڕیاریشە تا كابینەی حكوومەت تەواو نەكرێت، كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت، چونكە دواتر پەرلەمان دەكەوێتە پشووی ھاوینەوە.

پەرلەمانتارەكەی پارتی گوتیشی: "لە ھەموو كۆبوونەوەكانی هەفتەی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا، بڕگەی یەكەم و خاڵی یەكەمی تایبەت كراوە بە تەواوكردنی كابینەی حكوومەت، كە ھەم ئەو چوار وەزارەتە پڕ بكرێنەوە و ھەمیش پۆستە بەتاڵەكان پڕ بكرێنەوە، چونكە ژمارەیەكی زۆری پۆست لە عێراق بەتاڵن یان بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن، سەرۆكوەزیران داوای لە ھەموو كۆتلەكان كردووە كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن بە مەبەستی دانانیان".

محەمەد ئەمین فارس ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھەموو كۆتلەكانی نێو پەرلەمان داوای پڕكردنەوەی پۆستەكانی حكوومەت و پرسی چوار وەزارەتەكە دەكەن، بەڵام تا ئێستاش لایەنەكان نەگەیشتوونەتە رێكەوتن، گرێی دانانی چوار وەزیر زیاتر لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆیە، كە ناوخۆ بۆ پێكھاتەی شیعەیە، راستە لەبارەی وەزارەتی داد و بەرگریشەوە رێكەوتن نەكراوە، بەڵام ئەوان دەتوانن بگەنە رێكەوتن".

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار