٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د. دیار: 4 هەزار پۆستی جۆراجۆر لە عێراق بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- زیاتر لە 4 هەزار پۆستی جۆراجۆر لە عێراق بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن، كە نزیكەی 340ـیان پشكی هەرێمی كوردستانن، بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پەرلەمانیش، دەبێ تاوەكو 30-6 ئەو پۆستانە یەكلا بكرێنەوە.

د. دیار تەیب، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "یەكێك لە كێشەكان ئەوەیە كە تا ئێستا تەوافوقی سیاسی لە نێوان لایەنەكاندا دروست نەبووە لەسەر ئەو پۆستانەی كە بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن، كە زیاتر لە 4 هەزار پۆستی جۆراجۆر لە عێراق بە وەكالەت بەڕێوە دەچن".

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێ: "چ پەرلەمان، چ حكوومەتیش دەیانەوێت تا 30/6 ئەو پۆستانە یەكلا بكرێنەوە، هەفتەی داهاتوو پەرلەمان كۆدەبێتەوە و ئەگەری زۆرە ئەو پۆستانەی كە تا ئێستا بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن، پڕ بكرێنەوە و هەر لایەنێك بەركەوتەی خۆی وەربگرێت، بۆ ئەوەی چیتر هیچ پۆستێك بە وەكالەت بەڕێوە نەچێت، دەیان پۆستی كوردیش لەنێو وەزارەتەكان وەك بریكار و بەڕێوەبەری گشتی و هەروەها دەستەكان و باڵیۆز و باڵیۆزخانەكان بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار