سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی " سەرۆكی هەرێم سورە لەسەر هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا"

تایبەت بە kdp.info/ سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی ڕاگەیاند پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئامادە باشیدایە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئەوەش دەخاتەڕوو هەندێك لایەنی سیاسی بەبێ گەڕانەوەی واقیعی كۆبوونەوەكان لێدوان لەسەر پێشوەختەی هەڵبژاردنەكان دەدەن .
خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی دەربارەی ئەو هەواڵەی كە گوایە ڕێكەوتنێك هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان بە kdp.info ڕاگەیاند سەرۆكی هەرێم سورە لەسەر هەڵبژاردن لەكاتی خۆی و بە گرنگیەوە سەیری ئەو بابەتە دەكات ، چونكە خۆی سەرۆكی هەرێمە و خۆی دەبێت دیاری وادەی یاسایی بكات گوتی " هیچ پاساوێك نیە لەلایەند هەنێدك لایەنی سیاسی كە گوایە مەترسی ئەوە بكەن هەڵبژاردن ناكرێت یان پارتی نایەوێت بكرێت، چونكە ئێمە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی داوامان لەلایەنەكان كردووە كە بەپەلە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكەن و خۆم پەیوەندیم بە كۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنەكانەوە كردووە لە بەغدا بۆ ئەوەی بزانین چ كاتێك باشە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و ئێمە وەكو پارتی مەبدەئمان لەسەر هەڵبژاردنە ".
گوتیشی " ڕۆژانە لە كۆبونەوە داین لەگەڵ لایەنە بۆ ئەوەی یەك پەیاممان هەبێت".
ئەوە شی خستەڕوو كە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی جەخت لەسەر هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا كراوەتەوە
بەكر و كارزان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


