٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە شەماڵ حەوێزی و بەھزاد حەوێزی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز شەماڵ حەوێزی

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی حەوێزێ، خوالێخۆشبوو (ئەرشەد عەبدولوەھاب ئاغای حەوێزی)ی باوکێ بەڕێزتانمان پێگەشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و خزم و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی  کۆچکردویش بە بەھەشتی خۆی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

 


ھەڤاڵی بەڕێز بەھزاد حەوێزی

خەمباربوین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەرشەد عەبدولوەھاب جەمیل ئاغای حەوێزی)ی باوکێ بەڕێزتان.

ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم کەس و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین.

لەخودای گەورە داواکارین دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت و سەبووری بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی خۆی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار