٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلی خەلیل: داعش لە مووسڵ خۆی ڕێک خستووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، دۆخی ئەمنیی مووسڵ ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی دەچێت و داعش خۆی ڕێک خستووەتەوە و شانە نوستووەکانیان وەخۆ کەوتوونەتەوە و دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە.

 

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، عەلی خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دۆخی ئەمنیی شاری موسڵ زۆر زۆر خراپە، ئەمەش ھەمووی بەھۆی ئەوەیە کە چەندین جۆرە ھێز لە مووسڵ ھەیە، لەوانە چەندین گرووپی حەشدی شەعبی و چەندین گرووپی حەشدی وەتەنی و ھەواڵگری و پۆلیسی ناوخۆیی و پۆلیس ئیتیحادی و ھیچ ھەماھەنگییەک لە نێوانیاندا نییە."

 

عەلی خەلیل گوتیشی: "لە مووسڵ ھیچ لانێک نییە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی داعش بێتەوە، ھەربۆیە شانەی نوستووی داعش وەخۆ کەوتوونەتەوە و بە ئارەزووی خۆیان لەناو موسڵ کاری خۆیان دەکەن و جارێکی دیکە خۆیان ڕێک دەخەنەوە و چەندین تەقینەوەیان کردووە و ئەوەش بووەتە مەترسییەکی جددی بۆ سەر مووسڵ."

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار