فوئاد حوسێن لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق كۆبووەوە

هەولێر-KDP.info- د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كرد لە بەغدا.
د.فوئاد بەخێرهاتنی بەڕێز تۆڵەر كرد وپیرۆزبایی لێی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی تازەی وەكو باڵیۆزی ئەمەریكا لەعیراق وهیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عیراق وئەمەریكا ودوایین پێشهاتە سیاسیەكان وپێشخستنی زیاتری پەیوەندی ئابووری وبازرگانی وبەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كرا.
بەڕێز تۆڵەر خۆشحاڵی خۆی بەكاركردن لەعیراق نیشاندا وئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری وهەماهەنگی لەگەڵ هەموو دام ودەزگاكانی دەوڵەت نیشان دا بۆ پێخشتنی زیاتری پەیزەندیەكان لەنێوان هەردوولا.




