٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی ساڵیادی گۆڤاری رامان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان: سەرنووسەر و ھەڤاڵانی ستافی نووسین وهونەریی لە گۆڤاری(رامان)

بەبۆنەی (23)مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(رامان) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەو نووسەر و خوێنەرانی گۆڤارە ئازیزەکەتان دەكەین و، دەستی هەوڵ و كۆششی بەردەوامتان دەگوشین، ئومێدەوارین بۆ داهاتوو هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پێشخستنی فەرهەنگ و كوولتووری رۆشنبیریی نەتەوەییمان.

گۆڤاری(رامان) خاوەن تایبەتمەندیەكی رۆشنبیریی ئەوتۆیە، کە لەو ماوەی تەمەنیدا توانیویەتی گەنجینەی ئەدەبی و رۆشنبیری نەتەوەییمان دەوڵەمەندتر بكات و، جێپەنجەی روون و دیار و كاریگەر بێ لەو بەخششەی پێشكەشی کۆمەڵگای کوردستانی دەكات بەبێ جیاوازی بیروبۆچوونی نووسەر و ئەدیبان.

لەو یادەدا وێرای پشتیوانی تەواومان بۆ پێشخستن و بەردەوام بوونی گۆڤارەكە، هیوادارین  هەردەم پێشەنگ بن بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ئەدەب و رۆشنبیریی و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كۆكردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازە داهێنەرەكان.

جارێكی دیكە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئێوەوخوێنەرانتان دەكەین و ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/6/2019


پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی(23)یەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی گۆڤاری(رامان)

ھەڤاڵی بەڕێز ئازاد عەبدولواحید سەرنووسەی گۆڤاری(رامان)
بەڕێزان/ ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و دەستەی نووسەران

لە (23)مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی گۆڤاری رۆشنبیریی (رامان) گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و لە ئێوەو خوێنەرانی بەڕێزی گۆڤارەكەتان دەكەین، هەوڵ و كۆششتان بەو پلانە رێكوپێكەی پەیرەوی دەكەن بۆ بەردەوام بوونی گۆڤارەكە مایەی رێز و سوپاسە، هیوادارین بۆ ساڵی ئایندە زیاتر و چاكتر لە هەموو روویەكەوە بەرەو پێش بچن.

گۆڤاری(رامان) لە رەوتی رۆژنامەگەری بەگشتی و بواری ئەدەبی و رۆشنبیریی بەتایبەتی رۆڵ و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و لەماوەی ئەو ٢٣ ساڵە بەردەوامەی كاروانی تەمەنیدا خزمەتێكی بەرچاوی رۆشنبیریی و رۆشنبیرانی كوردی كردووە، هەروەها وێڕای لەمپەر و بەربەستە جۆراوجۆرەکان بنەمای رەسەنایەتی و پێشكەوتنی سەردەمی بەیەكەوە رەچاوكردووەو مۆركی راست و دروستی پەیامە رۆشنبیرییەكەی پاراستووە ھەربۆیە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەشدا رۆڵی شیاوی خۆی بینیوە.

بەو بۆنەیەوە پشتیوانی بەردەواممان بۆ بەرەوپێشبردن و بەردەوام بوونی گۆڤارەكە دووپات دەكەینەوە و  جارێكی دیكە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئێوەو نووسەر و خوێنەرانی رامان دەكەین. ھەر سەرکەوتووبن.

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/6/2019

 

هەواڵی پەیوەندیدار