"دۆخی مووسڵیش جێگیر نییه''

مووسڵ-KDP.info- به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ندین هێز له‌ناو شاری مووسڵ هه‌ن و گرفتیان بۆ ئه‌منییه‌تی شاره‌كه دروست كردووه، چونكه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كاندا نابینرێت. ده‌شڵێت، ده‌بێ دۆخی مووسڵ ئاسایی بكرێته‌وه.
عه‌لی خه‌لیل بێتكاری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له كه‌ركووك ڕوویان دا، ترسێكیش له مووسڵ پەیدا بووه، ئێستا كه‌س نازانێت كێ ئه‌منییه‌تی ئه‌و شاره به‌ڕێوه ده‌بات، 6 تا 7 هێزی ئه‌منیی تێدا هه‌یه و كه‌سیان هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه نییه, بۆ نموونه، له مووسڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، حه‌شدی كلدانی و توركمانی و عه‌سائیب ئەهلی حه‌ق و قیاده‌ی عه‌مه‌لیات و قیاده‌ی شورته‌ی محه‌لی و، هێزی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌منی و به‌رگری و حه‌شدی وه‌ته‌نی بوونیان هه‌یه و كه‌سیان په‌یوه‌ندییان به‌وی دیكه‌وه نییه و هه‌ماهه‌نگییان نییه، داعش‌یش به‌دوای بیانوویەكدا ده‌گه‌ڕێت".
گوتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی پێشێلی دۆخه‌كه ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی له شاره‌كه هه‌یه و به‌غدا ناتوانێت كۆنترۆڵیان بكات ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه دۆخی ئه‌و شاره جێگیر نه‌بێت".
كارزان سه‌باح




