٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە مووسڵ چەند بڕیارێکی گرنگ دژی حەشدی شەعبی دەرکرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکانی مووسڵ گوتی، دوای کۆتاییھاتنی کاری لیژنەکەیان و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت بۆ پەرلەمان چەند بڕیارێک لە دژی حەشدی شەعبی لە مووسڵ دەرکران.

شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆلینەوە لە ڕاستییەکانی مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دووای ئەوەی لیژنەیەک لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی مووسڵ پێک هێنرا، بەدواداچوونی وردمان کرد و ڕاپۆرتێکمان لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ ئامادە کرد و ئاراستەی پەرلەمانمان کرد و دەنگی لەسەر درا و پەسەند کرا."

شێروان دووبەردانی گوتی: "بەپێی پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکە چەند بڕیارێک دژی حەشدی شەعبی دەرکرا، چونکە پێشتر حەشدی شەعبی ڕۆژانە ١٠٠ تەنکەر نەوتیان دەدزی، ئەوەیان لێ قەدەغە کرا و لەوێ دەرکران و ھێزێکی عێراق چووە شوێنەکەیان. جگە لەوەش، حەوت ملیۆن تۆن کەلوپەلی سیکرابیان گواستبووەوە بۆ بەغدا و بازرگانییان پێ دەکرد، ئەوەشیان لێ قەدەغە کرا. جگە لەوەش، ١١ نووسینگەی بازرگانییان ھەبوو ئەوانیش ھەموویان داخران، بۆیە لیژنەکەی ئێمە ئەنجامی زۆر باشی ھەبوو."

دووبەردانی گوتیشی: "دوو ڕۆژە پارێزگاری نوێ دەستبەکار بووە و چاوەڕێ دەکەین، کاری باش بۆ مووسڵ بکات."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار