برێت مەکگۆرک: لەم کاتە گرنگەدا رۆژهەڵاتی ناوین پێویستی بە نێچیرڤان بارزانییە

هەولێر-KDP.info- برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش پیرۆزبایی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە توویتەری خۆی، برێت مەکگۆرک رایگەیاندووە "پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م. كه‌م سه‌ركرده‌ی له‌و به لێهاتووتر و به‌هرده‌راتر بوونی هه‌یه، له‌م ساته گرنگه‌دا، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی پێیه‌تی".
دوای سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سووریا، برێت مەکگۆرک وەک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە نزیکەی 70 وڵات بوون، دەستبەکاربوو. دوای نزیکبوونەوە لە کۆتایی داعش، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ، مەکگۆرک وازهێنانی راگەیاند.




