٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ دادگا دوابڕیار لەبارەی پارێزگاری پێشووی مووسڵەوە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، بڕیار بوو ھەفتەی ڕابردوو دادگا دوایین بڕیار لەبارەی پارێزگاری پێشووی مووسڵەوە بدات، بەڵام بۆ ئەم ھەفتەیە دوا خرا و ئەمڕۆش دوابڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت.

بەرەكات شەمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ھەفتەی ڕابردوو دادگا دوایین بڕیار لەبارەی پارێزگاری پێشووی مووسڵەوە بدات، بەڵام دوا خرا و، ئەمڕۆ دوایین بڕیاری لێ دەدرێت، كە لە پۆستی خۆی بمێنێتەوە، یان نا".

شەمۆ گوتیشی: "٥٠ كەس سیڤییان بۆ پۆستی پارێزگار پێشكەش كردبوو، كە سێ لەوانە كشانەوە و ٤٧ كەس ماون، بۆیە ڕەنگە لەم ھەفتەیەدا یەكێك لەوانە ببێتە پارێزگاری مووسڵ، بەڵام ھیچ كاندیدێكی كورد نییە، چونكە ئێمە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنمان وەرگرتووە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار