٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵە و مووچەی خاوەن پیشە تەندروستی و پزیشكییەكان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك لە پەلەمانتارانی كوتلەی (سائیرون) و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی دارایی و نوێنەرانی پیشە تەندروستی و پزیشكییەكان ئامادەی بوون.

لەم دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری ژمارە 61 ی  ئەنجوومەنی وەزیران كرا بۆ ساڵی 2019 ی تایبەت بە خەرجكردنی دەرماڵەی خاوەن پیشە تەندروستییەكان كە دەگاتە 30 % ی مووچەی سەرەكی.

هەر لەم دیدارەدا باس لە بابەتی نەهێشتنی پرسی نیشتەجێكردن كرا لە پلە وەزیفیەكانیان. هاوكات د.فوئاد حوسێن ئاماژەی بۆ رۆڵی گەورەی ئەو چینە كرد بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشكی بۆ هاووڵاتیان و گرنگی ئەو رۆڵە كرد و داواشی كرد هەمیشە پاڵپشتی ئەو چینە بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار