١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسی لقی دوو سه‌ردانی مه‌ترانیه‌ی كاسۆلیكی كرد له‌ عه‌نكاوه‌

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەىعه‌نکاوە سەردانى مترانیەى کلدانى کاسۆلیک لە شارۆچکەى عەنکاوە کرد و لەلایەنخورئوسقفی هەولێر ( قەشە سەلیم برادۆستى ) و پیاوانى ئاینى مەسیحى پێشوازیکران.
لە دیدارێکدا دواى پیرۆزباى لە قەشە سەلیم دەست بەکاربوونىوەک خورئوسقفى هەولێر لە عه‌نکاوە، پاشان تیشک خرایە سەر دواین پێشهات ورووداو بارودۆخى هەستیارى سیاسى و ئالۆزی و قەیرانەکانى ئەمرۆى عێراق وکاریگەریی خراب بوونى لەسەرپێکهاتەو نەتەوەکان لە عێراقدا کرا، لەم رووەوەبەرپرسى لق تەئکیدى لەپاراستن و پتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوە ژیانى لەمێژینەى ئاشتیانەى نێوان گشت پێکهاتەو ئاین و نەتەوەکان و خزمەتکردنىزیاترى پێکهاتەکانى مەسیحى و گرنگى دان بەماف و داخوازییەکانیان بەتایبەتىئەوانەى کەئەمرۆ بەهۆى رەوشى سیاسى لە هەرێمى کوردستانن کردەوە، هەروەهاهەردوولا جەختیان لەیەک ریزى یەکدەنگى گەلى کوردستان بەرابەر بەپرسەنەتەوەییەکان و پاراستنى کیان و ئەزموونى دیموکراسى و مافەدەستورى ویاساییەکانى خەلکى کوردستان کردەوە، لەلاى خۆشیەوە خورئوسقفی هەولێر ( قەشەسەلیم برادۆستى ) دواى ئەوەى ئاماژەى بە دیدارى نێوان خۆى و بارزانى نەمرسالانى حەفتاکان کرد، هەروەها ستایشى هەموو ئەو هەوڵانەى سەرۆکى هەرێم ولایەنە پەیوەندارەکانى کرد بۆ هێنانەکایەى ئەو رەوشە دیموکراسی و ئارامی وتەبایى و برایەتیەى نێوان هەموو پێکهاتەکان و پێشکەوتن و ئاوەدانکارییەکانلە هەرێمى کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار