واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی درێژكرایه‌وه

هەولێر-KDP.info- له نووسراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و بۆ ده‌رفه‌تدانی زیاتر به خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، بڕیارماندا واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی تا 7\5\2019 درێژبكه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، هه‌ركه‌س خوازیاره خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته ده‌توانێت تا 7ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بكات و به‌ڵگه پێویسته‌كان كه له راگه‌یندراوى پێشوو بڵاوكرابۆوه له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێت و داواكاری ره‌سمی پێشكه‌ش بكات.





