٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.بەشیر: تاوەكو ئێستا ھیچ ناوێك لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە رەوانە نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، تا ئێستا ناوی ھیچ كاندیدێكیان بۆ وەزارەتەكان بە دەست نەگەیشتووە و چاوەڕێ دەكرێت ھەفتەی داھاتوو كابینەكە تەواو بكرێت.

د. بەشیر خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ھەفتەیە دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق نادرێت، چونكە تاوەكو ئێستا ھیچ ناوێك لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران رەوانە نەكراوە تاوەكو دەنگی لەسەر بدەین و پەسەند بكرێت".

ناوبراو گوتیشی: "چاوەڕێ دەكرێت لە ھەفتەی داھاتوودا سەرۆكوەزیران ناوی ئەو كاندیدانەمان بۆ رەوانە بكات، كە ھێشتا وەزارەتەكانی بەرگری و داد و ناوخۆ و پەروەردە بێ وەزیرن و ھەر كاتێك بە دەستمان گەیشت، دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەكرێن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار