٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د. ڤیان بۆ KDP: ناوی ھیچ كاندیدێك نەگەیشتووەتە پەرلەمان بۆ وەزارەتەكان

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا -KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەتی كردەوە ناوی ھیچ كەسێك وەك كاندید بۆ وەزارەتەكانی كابینەی حكوومەتی عێراق گەیشتبێتە ئەنجومەنی نوێنەران و دەشڵێ: "ئێمە لە دانوستانداین بۆ پڕكردنەوەی ئەو چوار وەزارەتەی ماون".
 
دكتۆر ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەتی كردەوە كە ناوی ھیچ كەسێك وەك كاندید بۆ وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق گەیشبێتە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ئەو نامەیەی لە راگەیاندنەكان سەبارەت بەو پرسە بڵاو بووەتەوە، ھیچ بنەمایەكی نییە و هی سەردەمی پەسەندكردنی بودجەیە".
 
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "نامەكە ئێستا گەیشتووەتە دەست راگەیاندنەكان و باسەكە دیسان گەرم بووەتەوە، ئێستا ئێمە لە قۆناغی دانوستانداین بۆ پڕكردنەوەی پۆستی ھەر چوار وەزارەتی ماون لە كابینەی حكوومەت، شتێكی ئاساییە ئەوەش بڵاو بكرێتەوە".
 
سەبری روونی كردەوە: "تا ئێستا ھیچ ناوێك نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام نایشارینەوە ھەوڵێكی زۆر ھەیە لەلایەن عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی عێراق تا لە داھاتوویەكی نزیكدا پرسی پڕكردنەوەی ئەو وەزارەتانەش كۆتایی بێت".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار