٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیار تەیب: تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دوا دەکەوێت

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆکKDP.info- - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەبەر نەسازانی لایەنەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران، تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دوا دەکەوێت.

 

کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق تا ئێستا بەتەواوی پێک نەهێنراوە، چوار وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد و پەروەردە لە لایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پڕ نەکراونەتەوە.

 

دیار تەیب، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕایگەیاند: "بۆ تەواوبوونی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق هەندێک ئەستەمە، چونکە هەموو شتێک لەم کابینەیەدا پێویستی بە سازانی لایەنەکانە، چونکە حزبەکان ئەو دەسەڵات و توانایەیان نییە بۆ دانانی وەزارەتەکان بە تاکلایانانە گوشار بخەنە سەر پەرلەمان، هەر لەبەر ئەمەش، پیکهێنانی حکوومەت دوا کەوتووە."

 

ناوبراو گوتیشی: "حکوومەت کاری خۆی بەڕێوە دەبات و لە هیچ لایەکەوە هیچ گوشارێکی لەسەر نییە. ئیستاش هەموویان ڕازین لەسەر ئەو وەزارەتانەی بەبێ وەزیرن و بەوەکاڵەت بەڕێوە دەبرێن."

 

کـــاروان باعەدری 

 

هەواڵی پەیوەندیدار