پارتی سەرەخۆشیی لە هەردوو خانەوادەی بۆتانی عەونی یووسف و حاجى مامند ئەنوەر فەیزی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو بۆتان عەونی یوسف
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار (بۆتان عەونی یوسف) کوڕی تێکۆشەر و کەسایەتی سیاسی شاری ھەولێر و کوردستان خوالێخۆشبوو (عەونی یوسف).
لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالیخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجى مامند ئەنوەر فەیزی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی شاری ھەولێر، خوالێخۆشبوو (حاجی مامەند ئەنوەر فەیزی)مان پێگەیشت.
ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکار خوالیخۆشبوو دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




