پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی برایمی حەمەدبەگ دەکات

بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو برایمی حەمەدبەگ
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی، خوالێخۆشبوو (ئیبراھیم غەفور ئەمین) ناسراو بە (برایمی حەمەدبەگ)مان پێگەیشت.
ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالیخۆشبوو دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




