٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

واژۆ كۆ كراوەتەوە دووبارە ئەندامان بەسەر لیژنەكاندا دابەش بكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێ، تا ئێستا سەرۆكی لیژنە ھەمیشەییەكانی پەرلەمان دیاری نەكراون، چونكە كێشەی لەسەر ھەیە و واژۆ كۆ كراوەتەوە بۆ ئەوەی دووبارە ئەندامان بەسەر لیژنەكاندا دابەش بكرێنەوە.

د. مەیادە نەجاڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تاوەكو ئێستا لایەنەكان لەسەر سەرۆكایەتیی لیژنەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، چونكە كوتلەی سائیروون داوای كردووە كە دووبارە ئەندامان بەسەر لیژنەكاندا دابەش بكرێنەوە و ئیمزاشیان كۆ كردووەتەوە، بۆیە یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە كاتی پێویستە".

نەجاڕ گوتیشی: "ئەگەر سەرۆكایەتیی لیژنەكان دابەش بكرێن، ئێمە دوو سەرۆك و دوو جێگر و دوو بڕیاردەری لیژنەمان بەردەكەوێت، كە یەكێك سیادی دەبێت و ھەوڵ دەدەین سەرۆكی زیاترمان بەربكەوێت، ئەگەر بزانین بە دڵی ئێمەش نییە، پێی رازی نابین".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار