پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی کەمال ئامێدی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو کەمال ئامێدی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان،تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی لەندەنی پارتیمان (کەمال ئامێدی)مان پێگەیشت.
ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالیخۆشبوو دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




