٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی شیوعی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی لە حزبی شیوعی كوردستان...

بەبۆنەی (85)ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تێکڕای كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندا بن لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموكراسیەكان و بونیاتنانی دواڕۆژێكی ئاسوودەوبەختەوەر بۆگەلەكەمان.

حزبی شیوعی یەكێكە لەو حزبە رەسەنانەی بەدرێژایی كاروانی خەباتی سیاسی و مێژوویی خۆی داكۆكیكارێکی دڵسۆز بووە لە مافە رەواكانی خەڵك و ستەملێكراوان و شانبەشانی هێزو لایەنە سیاسیەكانی دیكە دژ بە رژێمە سەركوتكارەكان رۆڵی كاریگەر و گرینگی خۆی بینیوەو لەو رێگایەشدا قوربانی و شەهیدی زۆری داوە، كە مایەی شانازییە بۆ مێژووی خەباتی ئازادیخواز و دیموكراسیخوازانەی عێراق.

ئاواتەخوازین ئەو دەرفەتە هەوێنی زیاتر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەكانی سەرگۆڕەپانەكە بێ،

لەم یادەدا دووبارە جەخت دەكەینەوە سەر هاوپەیمانیی و دۆستایەتی بەهێزی نێوانمان و سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانەودیموكراسیانە و بەدیهاتنی ئامانجە هاوبەشەكانمان، ھاوکات ئاواتەخوازی زیاتری یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانین..

بە هیوای بەردەوامیی و، هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/3/2019
 

هەواڵی پەیوەندیدار