تەقینەوەیەک لە ستۆکهۆڵم رووی دا

سوید-KDP.info- تەقینەوەیەک لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید رووی دا و قوربانی هەیە، بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، تەقینەوەکە کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-3-2019 لە رۆژئاوای ستۆکهۆڵم رووی داوە.
تەقینەوەکە لەبەردەم دوکانێک رووی داوە و بووەتە هۆی زیانێکی زۆر بە دوکانەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ناوچەکە وەستێندرابوون، جگە لە برینداربوونی کەسێک بەهۆی بەرکەوتنی شووشەی شکا.
پۆلیسی سویدی رایگەیاندووە، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە.




