بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتی بۆ مووسڵ دانرا
__2019_03_25_h18m3s8__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای مووسڵ ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتی و هاوبەش بۆ مووسڵ دانرا.
لە شاری مووسڵ بەلەمێکی گەشتیاری لە ڕووباری دیجلە نقووم بوو و زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا و چەندین قوربانیی تریشی لێ کەوتەوە.
خدر ئەلیاس، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "دوای نقوومبوونی بەلەمێکی گەشتیاری کاردانەوەیەکی گەورە لە مووسڵ کەوتەوە، پاش لەسەرکارلادانی نۆفەل عاکووب، سەرۆکوەزیران بەڕێوەبەرایەتییەکی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری مووسڵ پێک هێنا."
ئەلیاس گوتیشی: "ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە مزاحم خەیات، سەرۆکی زانکۆی نەینەوا، نەجم جبووری، سەرکردەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا و، حەمەد نامس، سەرکردەی پۆلیسی نەینەوا پێک هاتووە."
كــاروان بــاعەدری




