پارتی سەرەخۆشیی لە بڵند ئیسماعیل دەکات

هەڤاڵی بەڕێز کاک بڵند ئیسماعیل
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو (عەتیە ئیسماعیل)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین دوا خەمی خانەوادەکەتان بێت و سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




