٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند مامۆستا سەردار ئەحمەد راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا سەردار ئەحمەد

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان(مامۆستا سەردار ئەحمەد) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

(مامۆستا سەردار)  هونەرمەندێكی دیارودێرین بوو و لە بواری بەرهەمی هونەری مۆسیقاو كاركردنی لە تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە جێپەنجەی دیار و بەرچاوبوو، بۆیە بە كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە درزێكی دیكە كەوتە نێو بواری هونەر و مۆسیقای کوردی..
هیواخوازین هاوخەمیی هاوڕێ و دۆست وهۆگرانی بەرهەمەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوەو لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/3/2019

هەواڵی پەیوەندیدار