سبهی عادل عەبدولمەهدی ئامادەی کۆبوونەوەی پهرلهمان دەبێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی گوتی، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای تەواو بوونی پشوو بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە.
د. میادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای تەواو بوونی پشوو ئەنجام دەدات و لەو کۆبوونەوەیەدا بانگھێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق (عادل عەبدولمەهدی) کراو و ئامادەی کۆبوونەوەكه دەبێت.
د. میادە گوتیشی، "مەبەست لەو بانگھێشتکردنەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەیە کە تاچەند بەرنامەی حکوومەتی جێبەجێ کردووە و باس لەھەندێک کاروباری وڵاتیش دەکرێت.
ئهو ئەندامهی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دهشڵێ، "لە کۆبوونەوەی سبەی باسی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ناکرێت.
بڵند ئیبراھیم




