٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د. فوئاد حوسێن و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- لە نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری، د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد بۆ كاروباری سەقامگیری و چارەكردنی ناكۆكییەكان.

د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری، لە بەغدا پێشوازی لە خاتوو دینیز ناتالی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سەقامگیری و چارەكردنی ناكۆكییەكان و شاندی یاوەری كرد.

لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا و سوودوەرگرتن لەو پەیوەندیانە كرایەوە بۆ بەرژەوەندیی هەردوو لا.

هاوكات باس لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق و گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران كرا بۆ شوێن و شارەكانی خۆیان دوای رزگاربوونیان لە تیرۆریستانی داعش و، پێویستیی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی سەقامگیریی ئەو ناوچانە.

د. فوئاد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە پلانی حكوومەت و بودجەی گشتیی وڵات، بریتییە لە چەندین بەشی گرنگ، بە تایبەتی لە رووی دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و پاراستنی ئەو شوێن و ناوچانەی تووشی هێرشی رێكخراوە تیرۆریستییەكان هاتن و، عێراقیش هەمیشە چاوی لە پاڵپشتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ ئەم پرسە.

هەواڵی پەیوەندیدار