فازڵ میرانی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتیی به زه‌رووره‌ت و ههنگاوێکی زۆر باش وه‌سف كرد

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان جه‌خت له یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كوردستان و پارت و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی به هه‌نگاوێكی باش و پێویستیییهكی گرینگ وه‌سف ده‌كه‌ن.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه له به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا و سه‌عد خالید، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و شوان محه‌مه‌د و بێكه‌س قادر، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه پێكهاتبوون، باسی له ره‌وشی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و یه‌كریزیی ناو ماڵی كوردستان كرد.
له‌و دیداره‌دا كه ئازاد به‌رواری و مه‌حموود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئێمنكی و سه‌ڵاح ده‌لۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسین به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقیی پارتی ئاماده‌ی بوون، فازڵ میرانی وێڕای باسكردنی ره‌وشی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێو ماڵی كوردستانی و په‌یوه‌ندیی پارت و لایه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان.
هاوكات فازڵ میرانی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانی به زه‌رووره‌ت و هه‌نگاوه هه‌ره باشه‌کان وه‌سف كرد.
له لایه‌ن خۆشیییهوه به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له به‌هێزی و په‌یوه‌ندیی قوڵی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرده‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.
هاوكات پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنی چواری ئاداری دووهه‌زار و نۆزده له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و هیوای خواست كه سه‌رجه‌م پارته‌كان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی قۆناغه‌كه‌دا بن و یه‌كڕیزییان پته‌وتر بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان .





