٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرای دەكات: ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی ڕەوشی ئەمنیی شاری نەینەوا و پرسی سەربڕینی 50 ئافرەتی ئێزدی لە باغۆزی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەنجام دەدەن.

سەیدۆ چەتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی دوو تەوەری گرنگ ئەنجام بدەین، تەوەری یەكەم تایبەتە بە ڕەو‌شی ئەمنیی شاری نەینەوا و ئەو تەقینەوەیەی كە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە كۆمەڵگەی رۆشنبیری رووی دا، كە بێگومان كۆبوونەوەكە بە میوانداریی فەرماندەی هێزە ئەمنییەكان، پارێزگار و بەڕێوەبەری پۆلیس، فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزەكانی تر بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی لە ڕەوشی ئەمنی و هۆكار و چۆنیەتیی ئەو تەقینەوەیەی رووی دا ئاگادار بین و بەدواداچوونی بۆ بكەین".

چەتۆ گوتیشی: "تەوەری دووەم تایبەتە بەو كارەساتەی‌ كە لە باغۆزی سووریا رووی دا و 50 ئافرەتی ئێزدی بە دەستی تیرۆریستانی داعش سەریان بڕدرا، بۆ ئەم پرسەش لە دوێنێوە لەگەڵ لایەنە پەیوە‌ندیدارەكان و بەغدا و فەرماندەی هێزە هاوبەشەكان لەسەر هێڵین و بڕیارە بۆ ئەو پرسە هەماهەنگی بكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار