٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی حەسەن ساڵح حسێن کولی سلێڤانەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح حسێن کولی_ سلێڤانەیی) 

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح حسێن کولی_ سلێڤانەیی)مان پێگەیشت.

ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە کوردپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالیخۆشبوو دەکەین.


لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار